له فارسییه‌وه/ جه‌واد حه‌یده‌ری
تێكڕای پله‌ی گه‌رمیی زه‌وی له ماوه‌ی 100 ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 0.5 پله زیادی كردووه. شاره‌زایان و پسپۆڕانی ژینگه له درێژه‌ی ئه‌م گه‌رمبوونه‌دا پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له 100 ساڵی داهاتوودا تێكڕای پله‌ی گه‌رمی زه‌وی به رێژه‌ی 1.5 بۆ 3.5 پله به‌رز ببێته‌وه. له‌وانه‌یه بڵێین جا ئه‌وه چییه و ئه‌مه كه‌ی كێشه‌یه؟ به‌ڵام پێویسته ئاماژه به‌وه بكرێت كه ئه‌م زیادبوونه ( هه‌رچه‌ند كه‌میشه) ده‌توانێت كه‌شوهه‌وای زه‌وی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگۆڕێت ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و دیارده‌یه رووبدات. پێده‌چێت ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌ورانه له ئاستی ئاوی زه‌ریاكان و هه‌روه‌ها كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و ئه‌و هه‌وایه‌ی كه هه‌ناسه‌ی پێده‌ده‌ین یان ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌یخۆینه‌وه رووبدات. گه‌رمبوونی جیهان واته به‌رزبوونه‌وه‌ی تێكڕای پله‌ی گه‌رمی زه‌وی، ئه‌مه‌ش ده‌بێتەهۆی ئه‌وه‌ی كه گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا رووبدات. چونكه گه‌رمبوونی زه‌وی ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی شێوازی به‌فربارین و بارانبارین، ئاستی ئاوی ده‌ریا كراوه‌كان زیادده‌بێت و ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و كاریگه‌رییه‌كی قووڵی له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و دواجاریش له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌بێت. یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه پێش گه‌رمبوونی زه‌وی به هۆی زیادبوونی چالاكییه‌كانی مرۆڤ وه‌ك ئامرازێك بۆ پاراستنی زه‌وی داده‌نرێ، گازی گه‌رمخانه‌ییه، واته كۆمه‌ڵێك گاز هه‌یه كه به‌شێك له وزه‌ی خۆر له زه‌وییدا ده‌هێڵنه‌وه و ده‌بنەهۆی گه‌رمبوونی زه‌وی كه ئه‌وانیش بریتین له هه‌ڵمی ئاو(H2O)، دی ئۆكسیدی نایترۆجین(NO2)، دی ئۆكسیدی كاربۆن(CO2) و میتانی(CH4) ئه‌م گازه گه‌رمخانه‌ییانه زه‌وی ئه‌وه‌نده گه‌رم ده‌كه‌ن كه مرۆڤ بتوانێت له‌سه‌ری بژیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریی گه‌رمخانه‌یی به‌هۆی زیادبوونی گازەکانەوە زیاتر بێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به راده‌یه‌ك كه مرۆڤ و رووه‌ك و بوونه‌وه‌ره‌كانی تر نه‌توانن به‌رگری ئه‌و گه‌رمایه بگرن و بژین.
له په‌نجا ساڵی داهاتوودا نیوه‌ی كۆتره‌كانی جیهان له‌ناو ده‌چن و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن رووه‌ك و گیا و ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر له‌ناو ده‌چن
مێژووی گه‌رمبوونی زه‌وی
یه‌كه‌مین لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له زه‌وی نزیكه‌ی 100 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كی بواری كیمیا به ناوی ئارنیۆس كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سوید بوو ده‌ستیپێكردووه. ئارنیۆس له ساڵی 1896 رایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ زیادبوونی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه باوه‌ڕیان وابوو كه شه‌پۆلی زه‌ریاكان زۆر زیاتر له زیادبوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كاریگه‌رترن له گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا.
قۆناغی دووه‌می توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به گه‌رمبوونی زه‌وی كاتێك ده‌ستیپێكرد كه هه‌ندێك له شاره‌زایان و پسپۆڕانی زه‌ویناسی رایانگه‌یاند كه دووەم ئۆكسیدی كاربۆن ده‌توانێت ڕێڕه‌و‌ی تیشك بگرێ و دووباره بۆ سه‌ر زه‌وی بگه‌ڕێنێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و زانایانه پێیانوابوو زه‌ریاكان توانای هه‌ڵمژینی هه‌موو دووەم ئۆكسیدی كاربۆنیان هه‌یه و بۆیه ئه‌و گازه توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی نییه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ندێك زانای تر ده‌ریانخستووه كه زه‌ریاكان ته‌نها توانای هه‌ڵمژینی یه‌ك له‌سه‌ر سێی « دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی به‌رهه‌مهێنراویان هه‌یه و دوو له‌سه‌ر سێیه‌كه‌ی تر به هۆی چالاكییه‌كانی مرۆڤه‌وه به‌رهه‌مدێت. دوای سەلماندنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ده‌ركه‌وت كه گه‌رمبوونی زه‌وی بووه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی، بۆیه دووباره لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر گه‌رمبوونی زه‌وی و ئێستاش ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه به‌رده‌وامن.
پیسبوونی هه‌وا
بۆ پێناسه‌كردنی پیسبوونی هه‌وا ده‌كرێت بوترێت هه‌ر شتێكی ده‌ره‌كی كه بچێته‌ناو هه‌واوه و هه‌ر هۆكارێك كه رێژه‌ی ئاسایی پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌وا بگۆڕێت به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و گۆڕانكارییه له رێژه‌ی پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌وا ببێته هۆی لەده‌ستدانی ژیانی مرۆڤ و پیسبوونی هه‌وا. له‌وانه‌یه بڕی ئه‌و مادانه كه‌م بێت كه ده‌بنه هۆی پیسبوونی هه‌وا، هه‌ر بۆیه رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز له وڵاته جیاجیاكانی جیهان پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ پیسبوونی هه‌وا هه‌یه.
سه‌رچاوه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا
سه‌رچاوه‌ی پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا پێده‌چێت سروشتی بن و پێده‌چێت ده‌ستكرد بن. پیسكه‌ره سروشتییه‌كان ده‌توانێت ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی بوركانه‌كان بێت یان ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی سروشتی له‌ناو دارستانه گه‌وره‌كان. پیسكه‌ره ده‌ستكرده‌كانیش پێده‌چێت ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی مرۆڤ بن، وه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كارگه پیشه‌سازییه‌كان یان ئۆتۆمبێل و سووته‌مه‌نییه به‌ردینه‌كان بن.
مرۆڤ چۆن كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت؟
ره‌نگه كه‌مێك قورس بێت باوه‌ڕ بكه‌ین كه مرۆڤ چۆن ده‌توانێت بارودۆخێك بخوڵقێنێت، یان به‌شداریی چالاكییه‌كان بكات كه تێیدا كه‌شوهه‌وای زه‌وی گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. راشكاوانه و بوێرانه ده‌توانین بڵێین كه زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی ئه‌مڕۆی مرۆڤ هۆكارن بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی گه‌رمخانه‌یی و هه‌روه‌ها زیاتربوونی كونی چینی ئۆزۆن، كه له دوای شۆڕشی پیشه‌سازی و داهێنانی ئامێره پیشه‌سازییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، هه‌روه‌ها به هۆی زیادبوونی چالاكییه كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه‌كان گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا دروستبووه. به‌ر له شۆڕشی پیشه‌سازیی بڕی گازه گه‌رمخانه‌ییه‌كان كه‌متر بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان و زیاتر به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی به‌ردینه‌ی وه‌ك نه‌وت و گاز و خه‌ڵوز پێكهاته‌كانی ناو كه‌شوهه‌وا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و گازه پیسكه‌ره‌كان چوونه‌ته ناو پێكهاته‌ی چینی ئۆزۆنه‌وه، به جۆرێك كه چڕیی ئه‌و گازانه له نزیكه‌ی 270 یه‌كه بۆ 367 یه‌كه زیادی كردووه.
مرۆڤ بۆ جێبه‌جێكردنی چالاكییه‌كانی رۆژانه‌ی خۆی پێویستی به وزه‌یه و بۆ دابینكردنی ئه‌و وزه‌یه په‌نا بۆ خۆراك ده‌بات، هه‌روه‌ها چ له ماڵه‌وه و چ له شوێنی كار وزه به‌كار ده‌هێنێت و بۆ دابینكردنی وزه پشت به سووته‌مه‌نی به‌ردین ده‌به‌ستێت.
كاریگه‌ریی گه‌رمبوونی زه‌وی
گه‌رمبوونی زه‌وی چه‌ندین كاریگه‌ری تێكده‌رانه‌ی له‌سه‌ر رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ده‌بێت و ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زیاتر ده‌ركه‌وتوون و ئێستاش رۆژ له دوای رۆژ زه‌وی به‌ره‌و گه‌رمبوون ده‌ڕوات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان زۆرێك له ئاژه‌ڵه جۆرواجۆره‌كان خه‌ریكه به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی له‌ناو ده‌چن و دابه‌شبوونی جوگرافیش بۆته هۆی گۆڕانكاری له جه‌سته‌ی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه‌كاندا.
به پێی پێشبینییه‌كانی رێكخراوی ژینگه‌یی ئه‌مریكا، له په‌نجا بۆ شه‌ست ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی كۆتره‌كانی جیهان بۆ نیوه كه‌م ده‌بێته‌وه و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن جۆر له رووه‌ك و گیاندار به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن. جگه له‌مه‌ش به‌هۆی گه‌رمبوونی زه‌وی شاخه سه‌هۆڵینه‌كان خه‌ریكه ده‌توێنه‌وه و به‌شێكی زۆر له وشكایی جیهان ده‌كه‌وێته ژێر ئاوه‌وه، توانه‌وه‌ی ئه‌و شاخانه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی زه‌ریاكان، هه‌روه‌ها ئاوی زه‌ریاكانیش شیرین‌تر ده‌بن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وادا.
گه‌رمبوونی زه‌وی و سه‌رهه‌ڵدانی بوومه‌له‌رزه
به‌مدوایانه زانایانی زه‌ویناسی و شاره‌زایانی بواری زه‌وی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی تریان ئاشكراكردووه، ئه‌ویش كاریگه‌ری گه‌رمبوونی زه‌وییه له‌سه‌ر دروستبوونی بوومه‌له‌رزه، چونكه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، دابه‌شبوونی ئاو له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له ئه‌نجانی گه‌رمبوونی زه‌وییه و پێده‌چێت ژماره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كان زیاتر بێت چونكه گه‌رمبوونی كه‌شه‌وهه‌وا و زه‌وی كاریگه‌ری له‌سه‌ر توێكڵی زه‌وی ده‌بێت و بوركانه‌كان زیاتر و به‌هێزتر ده‌بن.
په‌یماننامه‌ی كیۆتۆ
به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی دووەم ئۆكسید كاربۆن 161 وڵاتانی جیهان په‌یماننامه‌یه‌كیان مۆر كردووه كه به پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه وڵاتانی به‌كارهێنه‌ری وزه به دوو به‌شی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و وڵاتانی له‌حاڵی پێشكه‌وتندا دابه‌شكراون. وڵاتانی به‌شداربوو له‌و په‌یماننامه‌یه‌دا پابه‌ند كراون كه 5 % له رێژه‌ی دروستكردنی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن له وڵاته‌كانیاندا كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ش پشت به نوێترین كه‌ره‌سته‌كانی ته‌كنۆلۆژیا به‌ستراوه چ له‌ناو وڵاتانی پێشكه‌وتوو و چ له‌ناو وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌سەندوودا.
سه‌رچاوه:
www.ayandeh.com