بڕێكی باش لە بەنزینی جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و بڕیارە سبەینێ لە سلێمانی دەست بەداشكردنی بكرێتەوە.
محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بەكوردسات نیوزی راگەیاندوە: ئەمڕۆ بڕێكی باش لە بەنزینی عیراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و سبەینێ لەڕێی چەند وێستگەیەكەوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاكسی و پاسدا. ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەڵێندراوە رۆژانە بڕێكی باش بەنزینی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكرێت، ناردنی ئەو بڕە بەنزینەش بۆ پارێزگای سلێمانی لەسەر داوا و هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم بووە، كە لە چەند رۆژی رابردوو داوای لە بەرپرسانی بەغدا كردبوو ئەو جۆرە بەنزینە بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بكرێت.