״دەستوور و گفتوگۆ باشترین چارەسەرن״

11:28 - 2022-06-07
عیراق
277 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێك لە بەغدا

لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لە «چارەسەری كێشەكان و كاركردن بە دەستوور»، دەكاتەوە.
رابیحە حەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاندووە: چارەسەری كێشەكان و كاركردن بە دەستوور و دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ، باشترین چارەسەرن، راشیگەیاندووە: پێویستە ناكۆكییەكان لەسەر نەوت و غاز لە رێگەی پەسەندكردنی یاسای نەوت و غازەوە چارەسەر بكرێن.
لەلایەكی دیكەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و لە پێناوی زامنكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، دوێنێ وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان