ئۆباما ترسی زۆری لە دۆڕانی بایدن هەیە

12:07 - 2024-03-27
جیهان
119 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیۆرك تایمز، لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان، جۆ بایدن لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ كێبڕكێی سەرۆكایەتی، تەنانەت ئۆباما قسەی لەگەڵ جێفری زینتس-سەرپەرشتیاری گەورەی كۆشی سپی كردووە، بۆ ئەوەی یارمەتی بانگەشەی بایدن بدات. 

رۆژنامەكە باسی لەوەكردووە، ئۆباما هەمیشە نیگەرانە لە دۆڕانی بایدن، لە هەڵبژاردنەكاندا دەتوانرێت بە جیاوازییەكی كەم لە ژمارەیەكی كەم لە ویلایەتەكاندا ئەنجامەكان پێچەوانە ببنەوە، بەڵام ئۆباما لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی هاوكێشەكە پێچەوانە بكاتەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان