ره‌وه‌ز ئیسماعیل
یارییه‌كانی مساتهرزی مایامی له ئه‌مریكا قۆناغی چواره‌م و 16 یاریزانیشی تێپه‌ڕاندو پێی نایه قۆناغی 8 یاریزانییه‌وه.
له هه‌شت یارییه‌كه‌ی قۆناغی 16 یاریزانی خولی کوڕاندا، سێ یاریزانی تری خاوه‌ن پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندیی نه‌یانتوانی له ركابه‌ره‌كانیان ببه‌نه‌وه‌و كرانه ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕێیهكانی قۆناغی 8 یاریزانی، ئه‌وانیش بریتی بوون له؛ كاسپه‌ر رۆد-ی حه‌وته‌م و هۆبرت هۆركاچ-ی هه‌شته‌م و دی مینۆر-ی نۆیه‌م.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له ئه‌ندرییه رۆبۆلیڤ-ی روسی پێنجه‌می ربزبهندیی و هۆگلهر رۆن-ی دانیماركی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی و ستیڤانۆس تیستیباس-ی یۆنانی ده‌یه‌می ریزبه‌ندیی له قۆناغی دووه‌میی یارییەکاندا كرانه ده‌ره‌وه.
ئێستا ئه‌و چوار یاریزانه‌ی پله‌كانی یه‌كه‌م تا چواره‌میان هه‌بووه گه‌یشتونه‌ته قۆناغی 8 یاریزانی، له‌م قۆناغه‌شدا هیچیان رووبه‌ڕوی ئه‌ویتریان نابێته‌وه و به‌مشێوه‌یه له قۆناغی 8 یاریزانیدا یاریی ده‌كه‌ن:
قۆناغی 8 یاریزانی
-1 ئهلكاراز(1) × گریگۆر دیمترۆڤ-بولگاریا.
-2 زڤیریڤ (4) × فابیان مارۆزان-هه‌نگاریا.
-3 دانیێل میدڤدیڤ (3) × نیكۆلاس گارای-چیلی.
-4 یانیك سینه‌ر (2) ×تۆماس مارچاك-چیك.
خشته‌ی یارییه‌كانیش به شێوه‌یه‌كه براوه‌ی یاریی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ براوه‌ی یاریی دووه‌م و براوه‌ی یاریی سێیه‌م له‌گه‌ڵ براوه‌ی یاریی چواره‌م دوو یاریی پێشكۆتایی ده‌كه‌ن.
شایانی باسه ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی قۆناغی 16 یاریزانی به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه بوون:
*ئهلكاراز2× 0 لۆرینزۆ مۆسیتی-ئیتاڵیا.
*هۆبرت هۆركاچ (8) 1 × 2 گریگۆر دیمترۆڤ-بولگاریا.
*زڤیریڤ (4) 2 × 0 كارین خاشانۆڤ-روسیا.
*دی مینۆر (9) 1 × 2 فابیان مارۆزان-هه‌نگاریا.
*كاسپه‌ر رۆد (7) 0 × 2 نیكۆلاس گارای-چیلی.
*دانیێل میدڤدیڤ (3) 2× 1 دۆمنیك كۆیپڤێر-ئه‌ڵمانیا.
*تۆماس مارچاك-چیك 2 × 0 ماتیۆ ئارنالدی-ئیتاڵیا.
*یانیك سینه‌ر (2) 2 × 0 كریستۆفه‌ر كۆنێڵ-ئوستورالیا.
سه‌باره‌ت به خولی خانمانیش یارییه‌كان قۆناغی 8 یاریزانیان تێپه‌ڕاندو پێی ناوه‌ته قۆناغی چوار یاریزانییه‌وه.
له قۆناغی هه‌شت یاریزانیدا، ئازارینكای بیلۆ روسی و رایباكینای كازاخستانی یه‌كه‌م و دووه‌م كچه یاریزانن گه‌یشتبنه قۆناغی دوو یاریی پێش كۆتایی، له‌م قۆناغه‌شدا یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتایی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر ده‌كه‌ن، رایباكینا چواره‌می ریزبه‌ندییه و ئازارینکا 27 – ەمینی ریزبه‌ندییه.
ده‌بێت ئه‌مشه‌وی رابردووش دوا دوو یاریی قۆناغی 8 یاریزانی به‌مشێوه‌یه كرابن كه براوه‌كان دووه‌م یاریی قۆناغی پێشكۆتایی ده‌كه‌ن:
*كاترینا ئهلیكسهندهرۆڤا - روسیا × جیسیكا بیگۆلا-ئه‌مریكا، پێنجه‌می ریزبه‌ندیی.
*كارۆلینا گارسیا - فه‌ره‌سا × دانیال كۆلین - ئه‌مریكا.