چالاکییەکانی داعش وڵاتانی ئەوروپای نیگەران کردووە

09:09 - 2024-03-30
جیهان
109 جار خوێندراوەتەوە

جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی داعش، وڵاتە ئەوروپییەکانی نیگەران کردووە و مەترسی ئەوەیان هەیە، داعش چالاکییە تیرۆریستییەکانی لەو وڵاتانەدا چڕ بکاتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، راپۆرتێکی سەبارەت بەو پرسە بڵاوکردەوە و رایگەیاند: وڵاتانی ئەوروپا پێیان وایە، راستە داعش وەک خەلافەت لە عیراق و سوریا شکستی هێناوە، بەڵام لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا، بە تەواوی پەرەیسەندووە.
هەروەها دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر مۆسکۆ، وڵاتانی ئەوروپا نیگەرانییەکانیان لە گروپی تیرۆریستی داعش زیاتر بووە و کەوتوونەتە ئامادە باشییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان