بەبۆنەی جەژنەكانی قیامەی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لێبێت و هاوكات جەژنی ئەكیتۆ، پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت خوشك و برا مەسیحییەكانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، هیوادارین جەژن و بۆنەكانیان بە ئارامی و ئاسوودەیی بەسەر بەرن.
مەسیحییەكان بەشێكی گرنگ و رەسەنی پێكهاتەی كوردستانن، بەدیهێنان و دەستەبەركردنی كۆی مافە سیاسی، كەلتوری، ئاینی و مەدەنییەكانیان لە پێشینەی دنیابینی و تێكۆشانی دیموكراتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە كە بنەماكەی لە كەلتوری دەوڵەمەند و بەرچاوڕوونی سەرۆك مام جەلال-ەوە سەرچاوەی گرتوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان