تادێت داواکردن لە پارتی بۆ پاشگەزبوونەوە لە هەڵوێستی سەبارەت بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیاتر دەبێت و باڵیۆز و کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێم و عیراق داوای پابەندبوون لە سەرۆکی ئەو حزبە دەکەن بە وادەی راگەیەندراوی هەڵبژاردنەوە.
به‌پێی زانیارییەکانی كوردستانی نوێ به‌شێك له باڵیۆزخانه و كونسڵگه‌رییه‌كان له عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش کە له‌م رۆژانه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان-یان كردووه، به راشكاوی داوایان كردووه كه ئه‌و حزبە چاو به‌بڕیاری بایكۆتكردندا بخشێنێته‌وه و پابه‌ندی كاتی دیاریكراوی هەڵبژاردن بێت و به‌شداریی تێدا بكات.
ستران عەبدوڵڵا: هەڵبژاردن بۆتە داوا و رایەکی گشتی لەسەر ئاستی هەرێم و تەنانەت دۆستەکانیشمان
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵوێستی ره‌سمیی حزبەکە تائێستا ئه‌وه‌یه كه پێیانوایە پیلان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر ئه‌و پیلانه پێشكه‌ش بكرێت، جگه له ره‌خنه‌گرتن له بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن.
سەبارەت بە گرنگیی ئەو هەوڵ و داواکارییانە و هەڵوێستی یەکێتیش، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە کوردستانی نوێی راگەیاند: وەک یەکێتی پێمانوایە هەموو هەوڵێک ناوخۆیی بێت یان دەرەکی لە دۆستانی هەرێمەوە کارێکی باشە، وتیشی: بەڵام ئاخۆ ئەو هەوڵانە کاریگەرییان دەبێت، ئەوە دەبێت برادەرانی پارتی وەڵام بدەنەوە و لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەشییەوە ستران عەبدوڵڵا روونیکردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و ئەو پڕۆسەیە بۆتە داوا و رایەکی گشتی لەسەر ئاستی هەرێم و تەنانەت دۆستەکانیشمان.