ئۆکرانیا فشاری لەسەرە و داوای پاتریۆت لە ناتۆ دەکات

06:24 - 2024-04-04
جیهان
131 جار خوێندراوەتەوە

دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا داوا لە ئەندامانى ناتۆ دەکات پەلە بکەن لە ناردنى سەکۆی مووشەکیی پاتریۆت بۆ وڵاتەکەى، تاوەکو بتوانن بەرپەرچى هێرشى درۆنەکانى روسیای پێبدەنەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، "تەنیا لە مانگى ئازاردا 94 مووشەکى بالیستى نراوە بە ئۆکرانیاوە و ئەمە لە هیچ شوێنێکى جیهان روو نادات، هەربۆیە جێگیرکردنى سیستمى پاتریۆت لە ئۆکرانیا کارێکى لۆژیکییە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان