بایدن: دەستبەجێ ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنن

11:46 - 2024-04-05
جیهان
103 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ھۆشداریی توندی داوەتە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە درێژەکێشانی شەڕ  لەگەڵ حەماس کە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی لێکەوتۆتەوە.

بایدن داوایکردووە بەپەلە و بە زووترین کات ئاگربەست رابگەیەندرێت، بۆ ئەو مەبەستەش حەماس و ئیسرائیلی ھان داوە بگەنە رێکەوتن.

میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، لەماوەی شەش مانگی رابردووی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل، یەکەمجارە بایدن بە ئاشکرا داوای ئاگربەستی بەپەلە بکات.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان