ئیسپانیا: رێگەنادەین نەهامەتیی كۆچەران وەك چەكێكی گوشار بەکاربهێنرێت

09:05 - 2022-06-09
ڕاپۆرت
393 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دیاری سابیر

پیدرۆ سانشێز سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا رایدەگەیەنێت كە وڵاتەكەی رێگەنادات بە بەكارهێنانی دەردەسەریی كۆچەران وەك چەكێكی گوشار.
پیدرۆ سانشێز لە بەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە: لە هەوڵەكانی بەرگرتن لە كۆچی نایاسایی، وڵاتەكەی هاوئاهەنگیی لەگەڵ مەغریب دەستپێكردۆتەوە. وتیشی: هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتی باشترین رێگەیە لەپێناوی بەڕێوەبردنی رێكخراوێك  بۆ بەرگرتن لە شاڵاوی كۆچ، لێرەشەوە گرنگیی دەستپێكردنەوەی چالاكییەكانیان لەگەڵ مەغریب لەو بوارەدا دەردەكەوێت، دوای ئەوەی دوو ساڵ هەڵپەسێردرابوو. 
بەهۆی داڵدەدانی سەرۆكی بەرەی پۆلیساریۆ لەلایەن ئیسپانیاوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە مانگی نیسانی 2021دا،زیاتر لە ساڵێك بوو گرژی كەوتبووە پەیوەندیی نێوان مەدرید ‌و ریباتەوە، بەڵام پاش ئەوەی حكومەتی ئیسپانیا پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكی مەغریب دەربڕی بە راگەیاندنی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ بیابانی خۆرئاوا بە ئامانجی چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ پۆلیساریۆ، مانگی ئازاری رابردوو پەیوەندییەكانیان دەستیپێكردەوە.
بەبۆچوونی سەرۆك وەزیرانی ئیسپانیا، پێشنیازەكەی حكومەتی ریبات بنەمایەكی جددی ‌و راستگۆیانە ‌و واقیعییە بۆ چارەسەری كێشەكە. 
بڕیاریشە لەمساڵدا رێكەوتننامەی نێوان هەردوو وڵات بۆ هاوئاهەنگیی ئەمنی ‌و نەهێشتنی تاوان كە لە سەرەتای ساڵی 2019 دا ئیمزایانكرد، بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەرچاوە: ئاژانسەكان

#ئیسپانیا

بابەتە پەیوەندیدارەکان