هونەرمەند و ئەستێرەی دیاری سینەمای هیندی و جیهان «ئەمیتا پاچان» لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی پۆستەری نوێترین فیلمی بڵاوکردەوە و بڕیارە مانگی 4ی ئەمساڵ لەسەر شاشەی سینەماکان نمایشبکرێت.
«Runway 34» ناوی فیلمە نوێکەی ئەم هونەرمەندە جیهانییەیە و چیرۆکەکەی لە رووداوێکی راستییەوە وەرگیراوە، فیلمەکە سەرکێشییە و باس لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر دەکات کاتێک تووشی رووداوێک دەبێت. بۆ ئەمەش ئەم هونەرمەندە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پۆستەرەکەدا نووسیووێتی فیلمە نوێکەم لە مێژووی فڕیندا هاوشێوەی نییە، ئەزموونێکی باش بوو بۆ من لە ئاسمان و لەسەر زەوی.
لە ماوەی رابردوودا بەرهەمهێنەرانی ئەم فیلمە بە ناوی «MayDay» ریکلامیان بۆ فیلمەکە دەکرد، بەڵام دواتر ناوەکەیان گۆڕی بۆ «Runway 34»، لەم فیلمەدا جگە لە «ئەمیتا پاچان» چەندین ئەکتەر و سینەماکاری تر رۆڵ لەم فیلمەدا دەبینن، لەوانە: «ئاجایا دیڤن، راکول سینگ، بۆمان ئیرانی، ئەڤیناش کوری» و چەندین ئەکتەری تر.
ئومێد محەمەد