قوباد تاڵەبانی: بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە جەژن بۆ هاووڵاتییان خۆشتر و ئارامبەخشترە

07:51 - 2024-04-09
کوردستان
363 جار خوێندراوەتەوە


جەژنی رەمەزان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆزبێت و عیبادەت و ڕۆژووی هەموو لایەك قبووڵ بێت. جەژن بۆنەیەکی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردنئازادی و قوڵکردنەوەی گیانی پێكەوەژیان. لە ئەمساڵیشدا لەگەڵ بەهاری رەنگینی كوردستان و کرانەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە ئاوێتە بووه و بەمەش هێندەی تر رۆژانی جەژن بۆ هاووڵاتییان خۆشتر و ئارامبەخشتر بووە.

هیوای رۆژانێكی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموو لایەك دەخوازم و هەموو رۆژەكانتان وەك جەژن پڕبێت لە خۆشی و شادی.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان