شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی سەید کاکە و ژمارەیەک خانەوادە دەکات

02:34 - 2024-04-11
کوردستان
182 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی چوارشەممە لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت سەردانی تێکۆشەری دێرین و سیاسەتمەدارو پێشمەرگە، سەید کاکە و ژمارەیەک خانەوادەی کرد.
لە سەردانیدا بۆ لای سەید کاکە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ جەژنە پیرۆزەی لە خارە سەید کاکە کرد و لە تەندروستی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەرێزەوە باسی لە خەبات و تێکۆشانی سەید کاکە کرد و رایگەیاند، ئەرکی سەرشانی هەموومانە رێز لە خەبات و تێکۆشان و قوربانی تێکۆشەرەکانمان بگرین و لەسەر رێچکە و رێبازیان بەردەوام بین.
هەمان رۆژ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی چەند خانەوادەیەکی کرد و جەژنە پیرۆزەی ئاڕاستە کردن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان