کونسوڵخانەى هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کارەکانى راگرت

11:57 - 2024-04-13
کوردستان
110 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ئەگەرى هێرشى کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هۆڵەندا کارەکانى نوێنەرایەتییەکەى لە هەرێم راگرتووە و باڵیۆزخانەکەشى لە تاران دادەخات.
حکومەتى هۆڵەندا لە راگەیەنراوێکدا، ئاماژەى بەوەکردووە، بەهۆى ئاڵۆزییەکانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ئەگەرى هێرشى کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، بە کاتى کارەکانى نوێنەرایەتییەکەى لە هەولێر رادەگرێت و باڵیۆزخانەکەشى لە تاران دادەخات.
رونیشیکردووەتەوە، وەزارەتى دەرەوە رۆژى یەکشەممە بڕیاردەدات لەکردنەوە یاخود بەردەوامى داخستنى نوێنەرایەتییەکانى و ئەو کەسانەشى کاتیان هەبووە بۆ داواکردنى ڤیزاى گەشتکردن بۆ هۆڵەندا ئاگاداردەکرێنەوە.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان