وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی (حکومی و ناحکومی) دەکات، یادی ئەنفال بکەنەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی پەروەردە، داوا دەکات رۆژی یەکشەممە 14/4/2024 لەوەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم، چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال بوەستن.
هەروەها داواشیکردووە، کات بۆ ئاشناکردنی خوێندکاران بە ئەنفال تەرخان بکرێت و باسی ئەو تاوانە بۆ خوێندکاران بکرێت.