ئێران لە رێگەی درۆنەوە هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

11:35 - 2024-04-13
جیهان
135 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل  و میدیاکانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ئێران لە رێگەی دەیان درۆنەوە هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد.
دانیێل هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە کە درۆنە ئێرانییەکان چەندین سەعاتێکیان دەوێت تا دەگەنە ئیسرائیل، هەوڵیش دەدەن پێش پێکانی ئامانجەکانیان، بیانتەقێننەوە.
ئاژانسەکانی ئێرانیش رایانگەیاند، کە تاران دایان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگییان بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسە جیهانییەکانیان راگەیاندووە، کە لە ئاسمانی پارێزگاکانی میسان و ناسرییە لە عیراق درۆن بینراون، کە بە خێراییەکی کەم و نزم فڕیوون.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان