له دانوستانی نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و رژێمی عیراقدا كه له كۆڕه‌وی ملیۆنیی خه‌ڵكی كوردستاندا له(1991ز) ده‌ستیپێكرد، یه‌كێك له‌و دۆسێیانه‌ی كه مام جه‌لال، راشكاوانه به رووی كاربه‌ده‌ستانی رژێمدا وروژاندی، دۆسێی ئه‌نفالكراوان بوو.
تاڵه‌بانی، له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه بوو كه داواكردنی مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی به به‌شێك له خه‌باتی دیپلۆماسییش ده‌زانی، چ جای له پرسێكی نیشتمانیی وه‌ك چاره‌نووسی قوربانیانی ئه‌نفالی(1988ز)، كه له‌و سه‌روه‌خته‌ی دانوستاندا هه‌م یه‌كێك بوو له چاوه‌ڕوانییه‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانمان، هه‌م پرسێكی ستراتیژییش بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی دانپێدانانی ره‌سمیی رژێم خۆی به تاوانه‌كه‌دا.
بۆ ئه‌و ده‌مه، ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر به پرۆژه‌وه خه‌می چاره‌نووسی نه‌ك قوربانیان، به‌ڵكو زیندووانیش له جه‌ماوه‌ری كۆڕه‌و و ئاواره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بخورێت، به‌تایبه‌ت له سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكدا كه جێی متمانه نییه، له به‌رامبه‌ر رژێمێكیشدا كه به عه‌قڵییه‌تی له‌ناودانی به‌كۆمه‌ڵ دۆزه ناوخۆییه‌كانی عیراق یه‌كلاده‌كاته‌وه.
هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له پرسی ئه‌نفال، له‌و كاته‌دا، هه‌ر بابه‌تێك نه‌بوو بۆ گه‌ڕان به‌دوای زانیاری و دیكۆمێنت و ئیعتیرافدا، به‌ڵكو رێگایه‌كیش بوو بۆ بڕیاردان له پرۆژه‌ی خۆحوكمڕانی، بنه‌مایه‌ك بوو بۆ قۆناغێكی نوێی سیاسی كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی خۆماڵیی به‌دواداهات، بۆیه هه‌مان پرس له‌مڕۆدا ده‌شێت بۆ ده‌ورانی ئێستاشمان درێژه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێوازی تر، به ره‌چاوكردنی داخوازیی نوێی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، به زانینی پێویستییه سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ئێستای كۆمه‌ڵگا، كه پێش هه‌ر شتێك بریتییه له گرنگیدان به هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ته‌واوی قوربانیانی ئه‌و تراژیدیا نه‌ته‌وه‌ییه، هاوكات قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیاتری كه‌سوكاریان و ناساندنی فراوانتری كه‌یسه‌كه له ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهاندا، هه‌روا ناچاركردنی ده‌وڵه‌ت له عیراقدا به به‌خشینی ئیمتیازات به‌و به‌شه لێقه‌وماوه‌ی گه‌له‌كه‌مان. دۆسێی ئه‌نفال ته‌نانه‌ت ده‌كرێ سۆنگه‌ی ده‌یان پرۆژه‌ی تریش بێت كه له راسپارده‌ی كۆنفرانسه زانستییه‌كاندا ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانمان له هه‌رێمدا كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌م بواره‌شدا، گومان له‌وه‌دا نییه كه(ی.ن.ك) وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی، به ته‌واوی توانای مرۆیی و رێكخراوه‌یی و دامه‌زراوه‌یی خۆیه‌وه، ئاماده‌یه سه‌ربازێكی ونی ئه‌م پێناوه بێت.