یه‌كێتی ژنان یادی ئه‌نفال دەکەنەوە

10:41 - 2024-04-14
هەمەرەنگ
40 جار خوێندراوەتەوە

دوێنی شه‌ممه‌ 13/4/2024، له‌ 36مین ساڵیادی ئه‌نفالدا، یه‌كێتی ژنانی كوردستان پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی له‌ژێر ناونیشانی (فرمێسكه‌كانی دوای 36 ساڵ به‌رده‌وامیان هه‌یه‌) بۆ فۆتۆگرافه‌ر جه‌وهه‌ر كانی هه‌نجیریی سازكرد.
جه‌وهه‌ر كانی هه‌نجیریی به‌ دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: له‌ كه‌یسی ئه‌نفالدا توانیم به‌ 36 فۆتۆ به‌شداری بكه‌م له‌م پیشه‌نگایه‌دا، فۆتۆكان گوزارشت له‌ 36 ساڵه‌ی پرسەی جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌كاته‌وه‌، فۆتۆكانم له‌ كاریگه‌رترین كاره‌ساته‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردون.
جه‌وهه‌ر وتیشی: كه‌سوكاری ئه‌نفال نیگه‌رانن و داواكاری گشتییان ئه‌وه‌یه‌ روفاتی رۆڵە و كه‌سوكاریان له‌ خواری عیراقه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ باوه‌شی نیشتمان، و سامپڵی خۆێنیان لێوه‌ربگیرێت بۆ ناسينه‌وه‌یان.
دوالاپه‌ڕه‌

#ئەنفال

بابەتە پەیوەندیدارەکان