ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/4/2024، سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی بۆ 1ی دوای نیوه‌ڕۆ، له مۆنۆمێنتی ئه‌نفال، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ به دروشمی (له ئه‌نفاله‌وه بۆ ژیان) چه‌ند چالاكییەك سازده‌كات.
هابیل حاجی ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری مۆنۆمێنتی چه‌مچه‌ماڵ به دوالاپه‌ڕه‌ی راگه‌یاند: دوای چه‌ند رۆژێك له كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر ئاماده‌سازییه‌كانی چالاكییه‌كانی پرسه‌ی جینۆسایدی ئه‌نفال كۆبونه‌وه‌یه‌كمان رێكخست، به شێوه‌یه‌كی پلاندارێژراو توانیمان هه‌موو چالاكییه‌كان رێكبخه‌ین تا به باشترین و شایسته‌ترین شێواز پێشكه‌ش بكرێت.
هابیل وتیشی: له‌سه‌ر راسپارده‌ی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ئه‌وقاف قسه‌ی كردووه تا له هه‌موو مزگه‌وته‌كانی كوردستان وتاره‌كان تایبه‌ت بن به پرسه‌ی ئه‌نفال، مه‌راسیمه‌كه به دروشمی (له ئه‌نفاله‌وه بۆ ژیان) به چاودێری قایمقامه، چالاكییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، نمایشكردنی پیشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری هاوبه‌شی شێوه‌كاران، نمایشكردنی پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی، نمایشكردنی پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆیی شوێنەوارەكانی چه‌كی خۆكوژ، نمایشكردنی پیشانگه‌یه‌كی فۆتۆی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، دابه‌شكردنی كتێبی (نێرگز له دۆزه‌خی ئه‌نفالدا)، وتاری كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوان و ئیداره‌ی شار.
یه‌سنا محه‌مه‌د