لە پەیامێكدا بۆ یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفال، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی، رایدەگەیەنێت: سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی ئەنفال و كەسوكاریان نەوی دەكەین. تەئكیدیشدەكاتەوە كە «باشترین دڵنەوایی بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان، خزمەتكردن و دابینكردنی ژیانێكی شایستەیە بۆیان».
لە پەیامەكەیدا، هاتووە: ئەزموونی گەلان سەلماندوویەتی كوشتن و قڕكردن نەیتوانی شوناسی هیچ نەتەوەیەك بسڕێتەوە، زیندووترین نەتەوە بۆ سەلماندنی ئەم راستییە، نەتەوەی كوردە و كورد بەرگریی لە شوناس و بوونی خۆی دەكات، كۆمەڵكوژی و راگواستن و ئەنفال نەیانتوانیوە كورد بسڕنەوە، هەموو ئەوانەشی ستەمیان لە كورد كردووە، بە خراپترین شێوە ناویان لە مێژوودا تۆماركراوە.
لە كۆتایی پەیامەكەشیدا، ئاماژە بەوە دەكات كە شاڵاوی ئەنفال، گەلەكەمانی بەهێزكرد، بەهای كوردبوون و كوردستانیبوونی كردە بەهایەكی زیندوو