کامبیز دەرباخش، كاریكاتێرستێكی نێودەوڵەتی

11:42 - 2022-06-11
کەلتور
282 جار خوێندراوەتەوە

به‌ختیار سه‌عید

كامبیز دەرباخش دیزاینەر و کاریکاتێرست و گرافیکستی ئێرانی یەكێكە لە ناودارترین هونەرمەندەكانی ئێران لەسەر ئاستی جیهان كە چەندین خەڵاتی گەورەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە و چەندین پیشانگەی تایبەتی لە کارەکانی لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهاندا نمایشكردووە.
 كامبیز دەرچووی ئەکادیمیای هونەرەجوانەکانی تارانە لە تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی بە کارکردن کردووە لەگەڵ بڵاوکراوەکانی ئێراندا، لەنێویاندا تۆفیق، لەگەڵ چاپەمەنییەکانی دیکەی ئێرانی و بیانی وەک نیویۆرک تایمز، دێر شپیگڵ، نەبل سپاڵتەر بەردەوام بووە، بە گشتی لەگەڵ بڵاوکراوەکاندا کاری کردووە زیاتر لە 60 ساڵە بەردەوام هاوکاریی کردووە و ماوەیەک لە فاکەڵتی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران وانەی هونەری کارتۆنی وتۆتەوە.
کامبیز لە گەورەترین و بەناوبانگترین پێشبڕکێکانی کارتۆنی نێودەوڵەتی لە ژاپۆن، ئەڵمانیا، ئیتالیا، سویسرا، بەلجیکا، تورکیا، بەرازیل، یوگسلاڤیا و چەندین خەڵاتی دیکەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، هەروەها دادوەری میوان بووە لە چەندین پیشانگه‌ی گەورەی نێودەوڵەتی کارتۆنی، هەروەها لە مانگی تشرینی دووەمی 2014 دا خەڵاتی شۆڕشگێڕی لە باڵیۆزخانەی فەرەنسا وەرگرتووە و یەکەم هونەرمەندی ئێرانییه‌ ئەم خەڵاتەی وەرگرتبێت.
زۆرێک لە بەرهەمەکانی لە نێوەندە زۆر دیارەكانی هونەری جیهان بەتایبەت لە نێوەندی مۆزەخانە بەناوبانگەکانی جیهان نیشاندراوە و بەشێكیشی پارێزراوە، لەوانە مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخی تاران، ئەکادیمیای هونەریی سابا، کتێبخانەی نیشتمانی، پیاوی هونەریی نوێ، مۆزەخانەی گرافیک دیزاینەرانی ئێران، مۆزەخانەی ئەڤینۆن لە پاریس، مۆزەخانەی کارتۆنی بازل لە بولگاریا، مۆزەخانەی کارتۆنی گابرۆڤۆ لە بولگاریا، مۆزەخانەی هێرۆشیما لە ژاپۆن، مۆزەخانەی دژە جەنگی یوگسلاڤیا، ئەستەنبوڵ لە تورکیا، مۆزەخانەی کارتۆنی وارشۆ لە پۆڵەندا و هۆڵی شارەوانی فرانکفۆرت لە ئەڵمانیا، نموونەی ئەم جۆرە مۆزەخانانەن.
کامبیز چەندین کتێبی لە بواری وێنەکێشان و کاریکاتێر چاپکردووە لەوانە ( بێ ناونیشان، یاداشتنامەی فریشتەکان، کتێبی کامبیز لە ئیتالیا چاپ کراوە) کتێبی هاوبەشی تەنزنووسانی ئێرانی ئەمڕۆ، تەنزنووسانی ئێرانی لە تاراوگەی ئەمڕۆ، میازار مۆری، کە تۆوی، ئۆڵۆمپی پێکەنین، سەمفۆنیای هێڵەکان، ئەگەر داڤینچی منی بینیبا).
لە بواری چالاکی لە بواری ریکلام (دیزاینی بەرگی کتێب)، وێناکردنی کتێبی منداڵان، پۆستەر، کورتە فیلم، پۆستکارت، ساڵنامە و هاوشێوەکانی و لە ساڵی 2007 بەدواوە چۆتە بواری ئەنیمەیشنەوە و ئەو  لەگەڵ رامینی کوڕی لەم بوارەدا چالاک بوون، لە ئەنجامدا چەندین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنیان بەرهەمهێناوە، لەوانە زنجیرەی «کلۆن»
کامبیز زیاتر لە 50 پیشانگەی تایبەتی لەناو ئێران و دەرەوە بەڕێوە بردووە و لە 100 پیشانگەی گروپی ناوخۆیی و بیانی بەشداری کردووە، لە نێو پیشانگەکانی بەرهەمەکانیدا دەتوانین ئاماژە بە نمایشکردنی کۆمەڵێک کاریکاتێری سەر بە ئەرشیفی نەتەوەیی و کتێبخانەی ئێران بدەین کە بە بۆنەی هەفتەی کتێب و کتێب خوێندنەوە لە مۆزەخانەی کتێب و میراتی بەڵگەنامەیی بەڕێوە چوو.
رۆژی 3 ی تشرینی یەکەمی 2016، لە مەراسیمی کۆتایی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەر بۆ ئاشتی، کامبیز دەرباخش و سێ هونەرمەندی دیکە مەدالیای «هونەر بۆ ئاشتی» یان پێبەخشرا.
کامبیز لە1ی تشرینی دووەمی 2021 لە تاران لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی عەتیە لە تاران بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خەوێندرا و لە 6 ی تشرینی دووەمی 2021 لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
فیلمی دۆکیومێنتاری
 سینەمای کاغەزی
لە ساڵی 2016 دا فیلمێکی دۆکیومێنتاری بە ناوی سینەمای کاغەز بڵاوکرایەوە کە ماوەکەی 70 خولەکە دەربارەی بەرهەم و ژیانی کامبیز دەرمباخش، لە دەرهێنانی جەواد ئەتاشباری .

بابەتە پەیوەندیدارەکان