گەیشتن بە خوێندن و پەروەردە

03:58 - 2024-04-16
کەلتور
193 جار خوێندراوەتەوە

لە ئینگلیزییەوە: چنار عەزیز

پەروەردە کارامەیی و لێزانی بە  منداڵان و کەسانی گەنج دەبەخشێت، تا هاوکار بێت لە هەڵبژاردەکانی ژیانیان، بۆ بنیاتنانی خۆڕاگری خۆیان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی رووبەڕووبوونەوە.
لە سەرانسەری جیهاندا ملیۆنان خەڵک کاریگەرن بە ململانێ چەکدارییەکان و بارودۆخە توندووتیژییەکانی تر. کە ناتوانن  پەروەردە و فێربوون بەدەستبهێنن. جەنگەکان  دەتوانن دامەزراوە پەروەردەییەکان وێران بکەن و لەناویان بەرن. دەتوانن وا بکات کە گیانی فێرخوازان لە فێرگەکان و گەیشتن بە فێرگەکان سەلامەت نەبێت. هەروەها ببێتە هۆی چەندین رووداو وەک داخستنی درێژخایەنی فێرگەکان و لە دەستدانی خوێندن و کارمەندانی پەروەردە. هەندێکجار ئەمە لە دەرئەنجامی هێرشە چەکدارەکانە بۆ سەر دامەزراوە پەروەردەییەکان و فێرخوازان و  کارمەندانی پەروەردە.
لە ئەنجامی ململانێ درێژخایەنەکاندا، کۆی نەوەکان بەبێ پەروەردە و فێربوون دەمێننەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی سەختی ئابووری، سەرچاوەی هەژاری، لاوازی سیستەمی پەروەردە. هەروەها زۆربوونی لاوازییە ئابوورییەکان و کۆمەڵایەتییەکان و بەرزبوونەوەی مەترسییەکانی خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زۆر کەس، بەتایبەت کچان. لە ئەنجامی بەردەوامی ململانێ درێژخایەنەکاندا پێویستە یارمەتی مرۆیی وپاراستنی خەڵکی زیاد بکرێت.
بۆ ئەو کەسانەی کە کاریگەرن به ململانێ چەکدارییەکان و بارودۆخی تری توندوتیژییەوە، توانای بەردەوامبوون یان دەستکردنەوە بە خوێندنیان هەیە لە ئەولەویەتە سەرەکییەکاندا. پەروەردە مرۆڤ چالاک دەکات تا بتوانن لە ژیانیاندا بە شکۆو رێزەوە بژین، بۆ بونیادنانەوەی ژیان و دابینکردنی زانیاری و کارامەییەکانیان  و بۆ بڕیاری گرنگ دەربارەی ژیان و بژێوی ژیانیان و خۆشگوزەرانی، هەروەها فێرگەکان ناوەندێکی گرنگی ژیانی کۆمەڵایەتی و بەدەستهێنانی زانیارین کە پەیوەندی بە تەندروستی و خۆراک و سەلامەتییەوە هەیە.
رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی، کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی خێرخوازی ناحکومییە، ناوەندی سەرەکی لە شاری ژنێفی سویسرایە. ئەم رێکخراوە لە سەرەتادا تەنها لە بواری یارمەتیدانی سەربازە بریندارەکانی جەنگدا کاری دەکرد، بەڵام دواتر لە چەندان بواری دیکەشدا کاری کرد. بە نزیکی لە هەموو وڵاتانی جیهاندا لقی هەیە و لە کاتی جەنگ و ئاشتیدا چالاکن و کار دەکەن، یارمەتی ئەو کۆمەڵگایانە دەدات کە کاریگەرن  بە ململانێ چەکدارییەکان. تا بە رێگەیەکی سەلامەت بگەن پەروەردە و فێربوون لە رێگەی بەرنامەکانی پاراستن و هاوکاریکردن  و ئەو پڕۆگرامانەی کە هەیانە. بە  هاوبەشی لەگەڵ کارمەندانی پەروەردەوە و هاوبەشەکانی تری بزووتنەوەی خاچی سوور و مانگی سوور.
رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە 2017 بەشێوەیەکی فەرمی لە گەیشتن بە پەروەردەو  فێربوون نزیکبۆتەوە لەگەڵ پەسەندکردنی چوارچێوەیەک بۆ گەیشتن بە پەروەردە. چوارچێوەکە هەموو جۆرەکانی پەروەردە و فێربوون لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام ئەولەویەت لە کارکردن لەگەڵ کەرتی پەروەردەی فەرمیدایە.
کارمەندانی بێلایەن و سەربەخۆکان وەک خاچی سووری نێودەوڵەتی رۆڵیان هەیە لە چالاککردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ منداڵان و کەسانی گەنج تا بتوانن درێژە بە پڕۆسەی پەروەردەو فێربوون بدەن لە ناوەندی ململانێ و توندوتیژییەکاندا.

https://www.icrc.org/en/what-we-do/access-education

#کەلتور

بابەتە پەیوەندیدارەکان