فیلمەکەی لە نێتفلێکس نمایش دەکرێت

08:34 - 2022-03-24
هەمەرەنگ
581 جار خوێندراوەتەوە
جێنفەر لۆپێز

پێگەی دەیلی مەیل نوێترین هەواڵ و وێنەی ئەکتەر و گۆرانیبێژی جیهانی «جێنفەر لۆپێز»ی بڵاوکردەوە کە سەرقاڵی وێنەگرتنی دیمەنەکانی فیلمە نوێکەیەتی.
«The Mother in Spain» ناوی فیلمەکەی ئەم ئەکتەر و گۆرانیبێژەیە و هەروەک پێگەکە بڵاویکردۆتەوە بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکانی ئەم فیلمە لە «Netflix» نمایشبکرێت.
«جێنفەر لۆپێز» ئەکتەر و گۆرانیبێژ و بەرهەمهێنەری تەلەفزیۆنی یەکێکە لە روخسارە دیارەکانی هۆڵیوود، هەروەها یەکێکە لە ئەکتەرە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکای لاتین و پێشتر لە چەندین فیلمدا رۆڵی بینیووە، هەروەها یەکێکە لەو گۆرانیبێژە دیارانەی کە زۆرترین ئەلبوومی گۆرانییەکانی فرۆشراوە کە نزیکەی 55 ملیۆن نووسخەیە.

ئومێد محەمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان