زانكۆی گەرمیان دیداری ساڵانەی ئەنفال رێكدەخات

12:10 - 2024-04-21
کوردستان
143 جار خوێندراوەتەوە

لە یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی كورددا، لە زانكۆی گەرمیان (دیداری ساڵانەی ئەنفال) بەڕێوەدەچێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی زانكۆی گەرمیان، دیدارەكە رۆژی سێشەممە 23/4/2024 سەعات 9:30 دەقیقەی بەیانی لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری گەرمیان كەلار-شەهیدان، رێكدەخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان