بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کاک عەلی شامار
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دانەبڕاو و مەفرەزە سەرەتاییەکان عەلی شامار-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک عەلی شامار پێشمەرگەیەکی ئازا و تێکۆشەر بوو، ژیان و خەباتی لەپێناوی گەلەکەیدا سەرف کرد، فەرماندەیەکی بە ورە و قارەمان بوو، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم تێکۆشەر و قارەمانە، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی