فێربوونی زمانێكی نوێ یادگە چالاك دەكات

11:58 - 2022-06-12
ژینگە
598 جار خوێندراوەتەوە

کەشتی نوح

 زانایانی روسیا ئاشكرایانكرد، فێربوونی زمانێكی نوێ یادگەی مرۆڤ دەپارێزێت و كەسەكە لە نەخۆشیی زەهایمەر دووردەخاتەوە، هەروەها قسەكردن بە زمانێكی تر وەك یانەی وەرزشیی وایە بۆ مێشك و ژیریی مرۆڤ.
 زانایان لەو بڕوایەدان ئەو كەسەی جگە لە زمانی دایك هەوڵی فێربوونی زمانێكی تر دەدات و قسەی پێدەكات ئەگەر كەمیش بێت، نەخۆشییەكانی مێشك لە خۆی دوور دەخاتەوە، چونكە ئەو كارە هزر چالاك دەكاتەوە و كەسەكە لە توشبوون بە خەڵەفان ( زەهایمەر) كەمدەكاتەوە.
ئەو زانایانە لە ئەنجامی چەندین توێژینەوەوە بۆیان دەركەوتووە جگە لە فاكتەرەكانی وەك وەرزشكردن و سیستمی خۆراك كە دەبنە هۆی دوورخستنەوەی نەخۆشییە هزرییەكان بە تایبەت زهایمەر، ئەوانەی جگە لە زمانی دایكیان زمانێكی تر یان چەند زمانێكی دیكە دەزانن و قسەی پێدەكەن حەوت ساڵ درەنگتر تووشی زهایمەر دەبن بە بەراورد بەو كەسانەی تەنها یەك زمان دەزانن.
توێژینەوەكان لەو بارەیەوە بەردەوامە و نەك بە تەنها لە لایەن ئەو زانایانەی روسیاوە، بەڵكو لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و چەند وڵاتێكی تری ئەوروپاش هەمان لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە، بۆ گەیشتن  بە ئەنجامێكی تەواو و گەڵاڵەكردنی هەندێك راسپاردەی گرنگ لە پێناو پاراستنی مێشك و یادگە و دوورخستنەوەی نەخۆشییەكانی مێشك بە تایبەت زهایمەر كە بووەتە نەخۆشیی باوی ئەم سەردەمە و بە تەمەنەكان تووشی دەبن.

سەرچاوە: البیان الاماراتی

بابەتە پەیوەندیدارەکان