نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری دەداتە عیراق

08:43 - 2022-03-24
ئابووری
459 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژی جیهانیی ئاودا، نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق هۆشداری دەدات، لە پاراستنی سەرچاوەكانی ئاو و دەڵێت: «عیراق رووبەڕووی ئاڵنگاری دەبێتەوە».
لە راگەیەنراوێكدا، جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق ئاماژە بەوە دەكات: گرتنەوەی ئاو لەسەر عیراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە، هەڕەشەیەكی دیكەیە و دەتوانرێت عیراق رووبەڕووی كەمئاوی بكاتەوە.
پلاسخارت راشیگەیاندووە: دەبێت وڵاتانی دراوسێی عیراق بەشداربن لە گفتوگۆی مانادار لەبارەی چۆنێتی مامەڵەكردن لەگەڵ سەرچاوەكانی ئاو و هاوبەشیپێكردنیدا.
نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریشیداوە: عیراق وەك پێویست پارێزگاری لە سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە نەكردووە و دەڵێت: «دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی، وشكەساڵی و زیادبوونی دانیشتووان، كاریگەری خراپیان كردۆتە سەر رێژەی ئاو».

بابەتە پەیوەندیدارەکان