لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

12:43 - 2024-04-28
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

ڤلۆدیمێر زیلینسکی

داوام لە سەرۆک و بەرپرسانی ئەوروپا کرد پەلە بکەن لە قبووڵکردنی ئۆکرانیا وەک ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا

لە (x)ەوە

 

هالە غڕیت
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

دوای 18 ساڵ خزمەتكردنی باش دەستم لەكاركێشایەوە لەمانگی (نیسان)، وەكو نارەزاییبوونێك بەرامبەر بە سیاسەتەكانی ئەمریكا لە غەززە.

 

لە (لینكدین) ەوە

 كامینا جونسون سمیس

 وەک وەزیری دەرەوەی جامایکا رایدەگەیەنم وڵاتەکەم وەک ئەندامی تەواوەتی نەتەوە یەکگرتووەکان  دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا دەنێت.

لە (x)ەوە

 

حەیدەر حەنون
سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عیراق

پێویستە هەماهەنگی هەبێت بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی لە بواری گۆڕینەوەی زانیاریی و هاوكاریی یاسایی بۆ گێڕانەوە پارە دزراوەكان. 

لە فەیسبووک-ەوە

 

فادی شەممەری
راوێژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی عیراق

 زۆربەی كێشەكانی بەغدا و واشنتۆن چارەسەركراون، ئەمریكاش بە بەغدای راگەیاندووە كە هاوبەشێكی ستراتیژییە.

لە فەیسبووک-ەوە

 

سابت محەمەد عەباسی 
وەزارەتەكەمان بەرنامەی هەیە توانای هێزە ئاسمانییەكان باشتر بکات لەڕووی چۆنایەتی و چەندایەتییەوە.

لە فەیسبووک-ەوە

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان