بەشی سێ مانگ گەنم هەیە

08:46 - 2022-03-24
ئابووری
238 جار خوێندراوەتەوە
گەنم

محەمەد مەهدی خەفاجی، وەزیری كشتوكاڵی عیراق دەڵێت: «ئەو بڕە گەنمەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە كۆگاكراوە، بەكارهێنانی بەشی سێ‌ مانگی تر دەكات».
وەزیری كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: پلانمان هەیە لە وەرزی كشتوكاڵی داهاتوودا، چاندنی گەنم زیاتر بكەین، تا بگەینە ئاستی خۆژێنی لەو بەرهەمەدا.
پێشتریش حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رایگەیاندبوو: لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی روسیا و ئۆكرانیا، خەڵكی زۆر بە پەرۆشن بۆ كڕینی گەنم، بەڵام دەبێت ئەوە بزانن گەنمی پێویست لە كۆگاكاندا هەیە و پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەموو دەوڵەتێك تا شەش مانگ خۆراكی كۆگاكراوی هەبێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری كشتوكاڵ لە كاتێكدایە، پێش چەند رۆژێك وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریدا 100 ملیۆن دۆلار تەرخان بكرێت، بۆ كڕینی سێ ملیۆن تۆن گەنم بەشێوەیەكی خێرا، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی پسوڵەی خۆراك.

بابەتە پەیوەندیدارەکان