عیراق هێشتا هیوای به‌ سه‌ركه‌وتن ماوه‌

11:27 - 2024-05-01
وەرزش
347 جار خوێندراوەتەوە

تیشكۆ

له‌ قه‌ته‌ر یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی کیشوەری ئاسیا بۆ ئه‌و یاریزانانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ 23 ساڵ كه‌متره‌ به‌رده‌وامه‌.
یارییه‌كان قۆناغی نیوه‌ی كۆتاییان تێپه‌ڕاندو هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ كران، ئێستا هه‌ردوو یاریی كۆتایی و سێیه‌می و چواره‌می ماون بكرێن، ئه‌نجامی هه‌ردوو یاریی ئه‌و قۆناغه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بوون:
*ئه‌نده‌نوسیا 0 × 2 ئۆزبه‌كستان.
*ژاپۆن 2 × 0 عیراق.
به‌م دوو یارییه،‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و ئۆزبه‌كستان گه‌یشتنه‌ یاریی كۆتایی و هه‌ردووكیشیان راسته‌وخۆ گه‌یشتنه‌ دوا یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عیراق و ئه‌نده‌نوسیاش له‌سه‌ر پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می یاریی ده‌كه‌ن.
سیتمی یارییه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ یه‌كه‌م و دووه‌م راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه‌ دوا یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، سێیه‌م چواره‌میش دوو هه‌لیان له‌به‌ردەمدایه‌، یه‌كه‌میان ئه‌ویه‌ براوه‌ی یاریی (عیراق×ئه‌نده‌نوسیا) راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ ئه‌و ئۆڵۆمپیاده ‌و ده‌بێته‌ سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئاسیای به‌شدرا تایدا، چواره‌میش یاریی پاشكۆی پاڵاوتن له‌گه‌ڵ غینیا  ده‌كات و براوه‌ی ئه‌مانیش ده‌بێته‌ 16 یه‌مین و دوا هه‌ڵبژارده‌ی به‌شداری ئۆڵۆمپیاد.
هه‌ردوو یارییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌كرێن؛
پێنجشه‌ممه‌ 2/5/2024
یاریی سێیه‌م و چواره‌میی(عیراق×ئه‌نده‌نوسیا-سه‌عات 6:30 ئێواره‌).
*یاریی كۆتایی (ژاپۆن×ئۆزبه‌كستان-سه‌عات 6:30 ئێواره‌).

#وەرزش

بابەتە پەیوەندیدارەکان