وەفدێكی بازرگانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە پێكهاتبوو لە شێخ ئەحمەد حەمەكەریم و د.هاوڕێ شێخ دارۆ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەردانی ئیماراتی كرد.
لە سەردانەكەدا، وەفدی یەكێتی لەگەڵ چەندین كۆمپانیای بازرگانیی نێودەوڵەتی و سەرمایەداران كۆبووەوە، بەمەبەستی برەودان بە وەبەرهێنان و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ سەرمایەدارانی بیانی تاوەكو سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بخەنەگەڕ. هەروەها چەند گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان ئیمزاكرد سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و بنیادنانی چەند كارگەیەك لە بواری خۆراكدا.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە میانی دیدارەكاندا، وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی بیانی بەخۆشحاڵییەوە پێشوازییان لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكان كردووە و ئامادەیی تەواویان بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان دەربڕیوە.