ریاڵ مەدرید گەیاندییە 36

09:22 - 2024-05-07
وەرزش
61 جار خوێندراوەتەوە

شەوی شەممەی رابردوو 4/5/2024 شەوێكی پڕ شادی بۆ ریاڵ مەدرید و شەوێكی كارەساتبار بوو بۆ بارسیلۆنای ركابەری.
سەرەتا عەسرەكەی ئەو رۆژە، ریاڵ مەدرید یاریی لەگەڵ یانەی كادێز كردوو 3-0 یارییەكەی بردەوە، پاشان چاوەڕوانی دێربی كەتەلۆنای بوو كە لەنێوان جیرۆنا و بارسادا كرا، سەرەنجام بارسیلۆنا زۆر خراپ ئەم یاریەی دۆڕاندو وەك چۆن یاریی نێو یاریگای خۆی 2-4 بە جیرۆنا دۆڕاند، ئەم یارییەشی بە هەمان شێوە و بەهەمان ئەنجام دۆڕاند، بەمەش :
*ریاڵ مەدرید بەرەسمی بوو بە براوەی نازناوی پاڵەوانی ئەمساڵی لالیگا (2023-2024).
*جیرۆنا بۆ پلەی دووەمی ریزبەندیی سەركەوت.
*بارسیلۆناش بۆ پلەی سێیەم دابەزی.
ئەم نازناوی پاڵەوانی لالیگایە كە ریاڵ ئەو شەوە یەكلایی كردەوە، بووبە 36  - ەمین نازناوی پاڵەوانی لالیگا، بەمەش كۆی ئەو جام و خەڵاتانەی كە ئەم یانەیە بەرزیكردنەتەوە و بردوونیەتەوە گەیشتە 122 جام و خەڵات.
گرنگترین ئەو خەڵاتانەش ئەمانەی خوارەوەن:
*36 جامی لالیگا.
*20 جامی شای ئیسپانیا.
*13 جامی سوپەری ئیسپانیا.
*14 جامی چامپیۆنس لیگ.
*5 جامی مۆندیالی یانەكان.
*5 جامی سوپەری ئیسپانیا.
*2 جامی یەكێتیی ئەوروپا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان