زەوییە زیادەڕۆكان تەملیك دەكرێن

09:54 - 2022-06-14
ئابووری
641 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتیان لەبارەی تەملیك كردنی زەوییە زیادەڕۆكان ئاگادار دەكاتەوە و داوایان لێ‌ دەكات، بچن بە دەم تەواوكردنی مامەڵەكانیانەوە، چونكە كاتەكەی دیاریكراوە و دوای ئەو ماوەیە، هیچ كارێكیان بۆ رایی ناکرێت.   
لە راگەیەنراوێكدا، سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەوەی خستۆتەڕوو:   تا ئێستا هاووڵاتیان وەك پێویست نەچوون بەدەم راییکردنی كاری تەملیك كردنی ئەو زەوییە زیادەڕۆیانەی كە بەپێی یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2012 و  یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 كە ساڵی 2021 هەمواركراوەتەوە، بڕیاریان لەبارەوە دراوە.
شارەوانیی سلێمانی لەو راگەیەنراوەدا، داوای لە هاووڵاتیان كردووە، بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، كاری پێویست ئەنجام بدەن، چونكە لە دوای كاتی دیاریكراوەوە، هیچ كارێكی تریان بۆ ناکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان