ئێران ئاستێكی پێوانەیی تۆمار دەكات

09:56 - 2022-06-14
ئابووری
515 جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی ئێران ئاشكرای دەكات، ئەمساڵ قەبارەی بازرگانیی دەرەكی ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردووە ‌و گەیشتۆتە 100 ملیار دۆلار.
عەلی بەهادری، وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاندووە: لە شەش مانگی رابردوودا، قەبارەی مامەڵە بازرگانییەكان لەگەڵ دەرەوەدا، دوو هێندە زیادیكردووە و ئاستێكی پێوانەییان تۆماركردووە.
وتیشی: «چالاككردنی پەیوەندییە دبلۆماسییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا، یەکێکە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بازرگانیی دەرەكی ئێران».

بابەتە پەیوەندیدارەکان