سودانی: عیراق پەرە بە داهاتە نەوتییەکانی دەدات

11:40 - 2024-05-12
عیراق
226 جار خوێندراوەتەوە


حکومەتی عیراق زیاتر پەرە بە بوژانەوەی کەرتی نەوت دەدات و لە چەند ئاستێکدا، زەمینە بۆ فراوانکردنی داهاتە نەوتییەکان دەڕەخسێنێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، رایگەیاند: زەمینەیەکی لەبار و گونجاویان رەخساندووە بۆ ئەوەی کۆمپانیا جیهانییەکان سەرمایەگوزاری لە نەوتی عیراق بکەن.
هەروەها وتیشی: ژمارەیەک رێکاریان گرتووەتەبەر، کە تێیدا هەم داهاتی نەوتی زیاد دەکات و هەمیش دەستکەوتی زیاتر بۆ عیراق مسۆگەر دەکات. لەو چوارچێوەیەشدا، تاکو چەند ساڵێکی تر بەتەواوی رێ لە سوتانی غاز لە کێڵگەکان دەگرن و هەوڵ دەدەن وەبەرهێنانی تێدا بکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان