شه‌ره‌فێكی سیاسییه، له میدیاكانی ده‌ره‌وه‌دا، باس له خاڵێكی كارنامه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بكرێت، كه پاراستنی كوردستانه. ئه‌مه ئه‌و فاكت و زانیارییه‌یه كه شاراوه نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئامانجه، له ده‌ورانێكی داسه‌پاوی مێژووی سیاسی‌دا، پێویستیی به خه‌باتی چه‌كداری هه‌بووبێ و حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌یان هه‌زار شه‌هیدی له‌پێناودا كردبێته قوربانی، ئه‌وا له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشدا، بۆ هه‌مان ئامانج، به‌ڵام به رێگه‌ی دیپلۆماسی و تێگه‌یاندنی ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی جیهان و ناوچه‌كه، تێئه‌كۆشێ و به‌رده‌وامه.
خه‌می پاراستنی كوردستان، پێش هه‌ر هه‌نگاوێك، بریتییه له بانگه‌واز بۆ ئاشتی، جاڕدانی ئاماده‌یی بۆ برایه‌تی و هاوكاری، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تیش به دانوستان و لێكگه‌یشتن، نه‌ك په‌نابردن بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی و له‌شكركێشی، كه له چه‌ندین قۆناغدا تاقیكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامی دڵخوازی به‌دینه‌هێناوه. هه‌رێم به‌وه پارێزراو ده‌بێت كه داوا له بڕیاربه‌ده‌ستانی واشنتۆن، مۆسكۆ، پایته‌ختی تری زلهێزانی جیهان و ناوچه‌كه بكرێت كه په‌راوێزی جموجوڵی دیپلۆماسی فراوانتر بكرێت، به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان كۆكه‌ره‌وه‌بن، هه‌ماهه‌نگی له هه‌ر دۆسێیه‌كی ئه‌منی و سیاسی‌دا هه‌بێت كه سه‌قامگیریی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
پاراستنی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت كه له‌سه‌ر هه‌ندێ ناكۆكی و جیاوازیی سیاسیش، چ له‌ناوخۆ و چ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا، روونكردنه‌وه‌ی پێویست بدرێت، ره‌خنه له ده‌ستدرێژی و هێرشه‌كان بگیرێت، مه‌ترسییه‌كان روونبكرێنه‌وه، نیگه‌رانی دۆستانیش ره‌چاوبكرێن. ئه‌مڕۆ تێگه‌یشتن له‌وه قورس نییه كه جیهان، له كایه‌ی سیاسه‌تدا، بۆته تۆڕێك كه تیایدا هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان، بكه‌ره‌كان، هه‌ریه‌كه به قه‌باره و نفوزی خۆیان به‌شدارن، هه‌ر رایه‌ڵێك بپچڕێت نیتیۆركه‌كه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌هه‌ژێت، كاریگه‌ریی رووداوه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌سه‌ر وڵاتان، به‌ڵگه‌یه‌كی روونه.