سەرۆك كۆمار: یەكلاكردنەوەی دۆسێی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی نوێنەران

12:52 - 2024-05-15
عیراق
285 جار خوێندراوەتەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە د.مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەران.
لە دیدارێكدا، كە دوێنێ لە بەغدا بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكلاكردنەوەی ئەم دۆسێیە لەڕێگەی لێكتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان و رەچاوكردنی بەرژەوەندیی باڵای وڵاتەوە.
هەردوێنێ، سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە قاسم ئەلئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی.
لە دیدارێكدا باس لە هەوڵەكان كرا بۆ كۆتاییهێنان بە نەهامەتییەكانی ئاوارەكان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی خۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان