شانازییەکانی هەولێر بەرەو لەناوچوون

12:24 - 2024-05-16
ڕاپۆرت
326 جار خوێندراوەتەوە

کوردستانی نوێ- هەولێر

دوای سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر، بەرپرسەکان گوتیان هەولێر شانازی بە قەیسەریی و قەڵا و منارەوە دەکات، نەخێر هەولێر هەر تەنها شانازی بەو سێ ئایکۆنەوە ناکات. سینەماکان، گەڕەکە کۆنەکان، بینای دادگا، بینای بەریدەکە.. هتد، چییان بەسەر هات؟ ئەگەر بینای دادگا بە بیانووی سەوزایی دەوری قەڵا تەخت کرابێت! وەک یەکێک لە بینا کۆنەکان لەناو جوگرافیای سەوزاییەکەدا دەکرا بکرێت بە گەلەری بۆ بەرهەمی شێوەکاران، یاخود ئەرشیف و کتێبخانە!
لەم راپۆرتە وێنەییەدا تەنیا کۆڵانێک لە گەڕەکی دێرینی خانەقا لەناوی جەرگەی هەولێر پیشان دەدەین، کە بۆتە زبڵەخانە، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و باران باریندا چەندان خانوو لەم گەڕەکە دەڕووخێن، ئەوە لەکاتێکدایە رۆژانە هەولێرییە رەسەنەکان سەردانی گەڕەکە داڕووخاوەکانی تەعجیل و خانەقا دەکەن و فرمێسک بۆ بیرەوەرییەکانیان دەڕێژن.
ئایا وەک چارەسەرێکی خێرا، پارێزگا و شارەوانی و شوێنەوار ناتوانن کۆڵانەکانی ئەو گەڕەکە دێرینە پاک بکەنەوە و دەروازەکانی بگرن و لەو زبڵخانەیە رزگاری بکەن، ئینجا روو لە یونسکۆ بکەن؟!

بابەتە پەیوەندیدارەکان