زانكۆی هەڵەبجە میوانداریی دەكات

پاڵەوانێتیی نێودەوڵەتیی وەرزشیی زانكۆكانی كوردستان دەستپێدەكات

01:35 - 2024-05-16
وەرزش
150 جار خوێندراوەتەوە

لەدوێنێ چوارشەممە 2024/5/15 -ەوە فێستیڤاڵ و پاڵەوانێتییەكی وەرزشیی نێودەوڵەتی زانكۆكانی كوردستان دەستیپێكردووە كە زانكۆی هەڵەبجە میوانداریی دەكات.
ئەمە دووەمین پاڵەوانێتیی وەرزشییە ئەم زانكۆیە رێكیدەخات و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
وەك لە بەرنامەی دانراودا بۆ پاڵەوانێتییەكە ئاشكرا كراوە، رۆژی یەكەم كە دوێنێ چوار شەممە 5/15  بووە، سەعات 8:30 شەو مەراسیمی دەستپێك بووە و وتارەكانی مەراسیمی دەستپێك دەخوێنرێنەوە لە نێویاندا وتاری پرۆفیسۆر د.مەهاباد كامیل عەبدوڵڵا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەو  د.ئاوات ئیبراهیم فەقێ راگری كۆلێجی پەروەدەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان، هەرئەو شەوە دوو یاریی دەبێت کرابن:
*یارییەكی بالە لەنێوان مامۆستایانی هەردوو زانكۆی هەڵەبجە و سلێمانی.
*یاریی دەستپێكی فوتساڵی كوڕان لە نێوان كوڕانی هەردوو زانكۆی سلێمانی و هەڵەبجەدا.
ئەمڕۆش پێنجشەممە دووەم رۆژ  دەبێت و چەندین یاریی و پێشبڕكێی وەرزشیی بەڕێوە دەچن کە لە سەعات 10 ی سەرلەبەیانییەوە دەستپێدەكەن و تا سەعات 10:30 ی شەو بەردەوام دەبن، رۆژی سێیەمیش بە هەمان شێوە دەبێت و رۆژی چوارەم و كۆتایی شەممەی ئایندە، بەرنامەی كاری فێستیڤاڵەكە بەمشێوەیە دەبێت:
*گەشتی زانكۆی سنە بۆ شاری سلێمانی.
*مەراسیمی كۆتایی فێستیڤاڵ.
*دابەشكردنی خەڵاتەكانی كۆتایی. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان