بەزمی (80) هەزار ئۆتۆمبێلە (لادا)كەی عیراق !

10:51 - 2022-06-15
هەمەرەنگ
327 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی 1971 حكومەتی ئەوكاتەی عیراق گرێبەستێكی لەگەڵ یەكێتیی سۆڤیەت ئیمزا كرد بە كڕینی 80 هەزار ئۆتۆمبێلی جۆری (لادا) كە نرخی هەر یەكێكیان 780 دۆلار بوو.
كاتێك بارهەڵگری ئۆتۆمبێلەكان گەیشتە كەناراوەكانی بەسرا، لیژنەی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكان سەیریان كرد بەپێی ئەو مواسەفاتەی رێكەوتوون لەسەری (لادا)كان نەهاتوون، چونكە دەبوایە ئۆتۆمبێلەكان رادیۆ و موسەجیل (تەسجیل)-ی تێدا بوایە، كەچی ئەو 80 هەزارەی روسیا ناردویەتی تەنیا رادیۆی تێدایە. بۆیە لیژنەكەی عیراق ئۆتۆمبێلەكانیان وەرنەگرت تا سەردانی مۆسكۆیان كردەوە و توانیان بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك 25 دۆلار دابەزێنن لەبەرامبەر ئەوەی تەسجیلی تێدا نییە.
بەڵام كاتێك حكومەتی عیراق بەو مەسەلەیەی زانی بە بڕیارەكەی لیژنەكە رازی نەبوو، چونكە پێی وابوو نرخی موسەجیل لەو كاتە لەنێوان 10 بۆ 12 دیناری عیراقی بوو واتە سەروو 300 دۆلار، بۆیە گرێبەستەكەیان رەتكردەوە، تا دواتر حكومەتی مۆسكۆ بە پێدانی 300 ئۆتۆمبێلی جۆری مۆسكۆفیج بە خۆڕایی بە حكومەتی عیراق، ئینجا حكومەت رازی بوو. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی عیراق ئەندامانی لیژنەكەی سزادا بە پێژماردنی 130 دیناری عیراقی بە هەر یەكێكیان.
كۆمار عەلی

بابەتە پەیوەندیدارەکان