بەرهەمی نەوتی عیراق زیادی كردووە

بەرهەمی ئۆپیك كەمی كردووە

10:11 - 2024-05-22
ئابووری
105 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ئامارەكانی یەكەی توێژنەوەی وزە، كە بارەگاكە لە واشنتۆنە، بەرهەمی خراوەبازاڕی نەوتی جیهان لە مانگی نیسانی رابردوودا گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەدیوە، بەڵام بەرهەمی ئۆپیك لەو مانگەدا و بە شێوەی رۆژانە 246 هەزار بەرمیل كەمی كردووە، واتە لە مانگی نیسان بەرهەمی رۆژانەی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك 41.020 ملیۆن بەرمیل بووە، لە بەرامبەر بەرهەمی نەوتی عیراق لە 3.39 ملیۆن بەرمیلەوە زیادی كردووە بۆ 3.42 ملیۆن بەرمیل.
لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك لە ریزی سەرەوەی گەورەترین هەناردەكاری نەوتدا بوون بۆ بازاڕی جیهان، لیستی گەورەترین هەناردەكارانی نەوتیش بەم شێوەیەیە: 
سعودیە: 6.20 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
روسیا: 5.08 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
ئەمریكا: 3.84 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.
عیراق: 3.42 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
ئیمارات: 2.87 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
بەرازیل: 1.64 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا
نەرویج: 1.63 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا
ئێران: 1.58 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
كوێت: 1.36 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
نەیجیریا: 1.12 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەندامی ئۆپیك
جێگەی ئاماژەیە، ئەم لیستەی گەورەترین وڵاتانی هەناردەكاری نەوت بۆ مانگی نیسان، تەنیا هەناردە كردنی ئەو نەوتە هەژمار كراوە، كە لە رێگەی دەریاوە گوازراوەتەوە و نەوتی گوازراوە بە رێگەی بۆری هەژمار نەكراوە، ئەگەر رێگەی بۆریش هەژمار بكرایە، كەنەدا دەبووە سێیەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوت.

سەرچاوە: پێگەی وزە

بابەتە پەیوەندیدارەکان