لیژنەیەك بۆ رووداوی ئاگركەوتنەوەی بازاڕی قەیسەریی كەركوك

«هەوڵەكانمان جددییە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان»

11:39 - 2024-05-22
عیراق
249 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، تەئكیددەكاتەوە كە بەدواداچوونی تەواو دەكەن بۆ دۆزینەوەی هۆكارەكانی سووتانی بازاڕی قەیسەریی كەركوك و هاوكات قەرەبووكردنەوەی دوكانداران و زیانلێكەوتووان.

دوێنێ، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی «كەركوك هێز و ئیرادەمانە»، سەردانی بازاڕی قەیسەریی كۆنی كەركوكیان كرد كە چەند رۆژێك لەمەوپێش سووتان، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە چۆنێتی رووداوەكە پێكهێنراوە.
لەوبارەیەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئامانج لە سەردانییەكەیان بەئاگابوون بوو لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئەو بازاڕە، كە سەرۆك وەزیرانی عیراق گشت لایەكی راسپاردووە  لێكۆڵینەوەی جددی بكرێت لەو رووداوە و دواتریش ئەنجامەكان بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو كە بەچڕی چاودێریی كارەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە دەكەن و دوای تەواوبوونی كاری لیژنەكە هاوكات نووسراوێك ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن و داوادەكەن خاوەنی دووكانە زیانلێكەوتووەكان قەرەبووی پێویست بكرێنەوە، كە زیانی زۆریان پێگەیشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان