لەمەودوا عیراق خۆی ئاردی سفر بەرهەم دەهێنێت

10:15 - 2024-05-23
ئابووری
152 جار خوێندراوەتەوە

موحسن نامس بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای پیشەسازی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان دەستی كردووە بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر و لەمەودوا ئەو جۆرە ئاردەی پێی دەڵێن سفر و كوالێتی بەرزە %100 خۆماڵی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، وەزارەتی بازرگانی ئاش و مەكینە و پێویستییەكانی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری دابینكردووە، دوو جۆر ئاردیش بەرهەم دەهێنین، بۆ سەمونی حەجەری و نانی بازاڕ.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان