خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، ئەمڕۆ 15ى حوزەیرانى 2022 بەشداریکرد لە مەراسیمى رێزلێنان لە ژوورى بازرگانى و پیشەسازىی سلێمانى لە لایەن یەکێتى ژوورە بازرگانییەکانى عیراقەوە.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە وتەیەکیدا پیرۆزبایى ئەم رێزلێنانەى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی سلێمانى کرد کە وەک چالاکترین ژوور لە بوارى داهێنان و بازرگانى و وەبەرهێناندا دیاریکراوە، هیواشی خواست ئەم خەڵات و رێزلێنانە ببێتە پاڵنەرێکى بەهێز تاوەکو باشتر خزمەت بەکەرتى تایبەت بکەن، رۆڵى زیاتریان هەبێت لە بەهێزکردنى ئابوورى و بوژاندنەوەى بازاڕ لە هەرێمدا.