عوزێم رۆژانە هەزار تۆن شوتی بەرهەم دەهێنێت

10:17 - 2024-05-23
ئابووری
173 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولجەبار ئەلعوبێدی بەڕێوەبەری ناحیەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە رایگەیاند، ناحیەكەیان یەكەمە لە بەرهەمهێنانی شوتیدا لەسەر ئاستی عیراق و رۆژانە نزیكەی هەزار تۆن شوتی لە ناوچەكەدا بەرهەم دێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ناحیەی عوزێم زیاتر لە چوار هەزار دۆنم زەوی ساڵانە دەكرێت بە شوتی و بەرهەمی شوتی عوزێم لە سەرتاسەری عیراقدا بەناوبانگە و باشترین جۆری شوتییە.
سەرچاوە: ئیقتساد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان