لاگارد: هەڵاوسانمان بە تەواوی كۆنترۆڵ كردووە

10:18 - 2024-05-23
ئابووری
105 جار خوێندراوەتەوە

كریستین لاگارد سەرۆكی بانكی ناوەندیی ئەوروپا رایگەیاند: بانكی ناوەندیی ئەوروپا تەواو دڵنیایە لەوەی هەڵاوسانی لە ناوچەی یۆرۆدا كۆنترۆڵ كردووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی كاریگەریی قەیرانی وزەی لەسەر نەماوە.
كریستین لە لێدوانێكدا بۆ بۆ تەلەڤزیۆنی ئار تی ئەی ئێرلەندا وتی: پێشبینییەكانمان بۆ ساڵی ئایندە و ساڵی دواتریش زۆر نزیكە لەو ئامانجە ئابوورییانەی پلانمان بۆ داناوە بۆ كەمكردنەوەی هەڵاوسان و گەشەی ئابووری. 
سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان