״پەرەپێدانی هەماهەنگییەكان״

11:35 - 2024-05-23
عیراق
241 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ،  لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن فەرماندەی گشتیی هێزەكانی 70، پێشوازی لە وەفدێكی باڵای سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانان كرد كە پێكهاتبوو لە عەقید ڤێسی  لێپرسراوی  راوێژكاریی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان  لە هەرێمی كوردستان،  عەقید رەینگاس لێپرسراوی  لیوای یاریدەدەری هێزە ئەمنییەكان و رائد نیكۆلاس و وەفدی سەربازیی یاوەریان.
لە كۆبوونەوەكەدا  گفتوگۆكرا لەبارەی پەرەپێدانی هەماهەنگییە سەربازییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی عیراق و هاوپەیمانان.
هەروەها گفتوگۆكرا لەبارەی دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەكانی پرۆسەی دروستكردنی فیرقەكان، هەردوولا  چڕكردنەوەی هەوڵەكانیان دووپاتكردەوە لەپێناوی زوو گەیاندنی پرۆسەكە بە ئەنجام. وەفدی میوانیش هەوڵ و هەنگاوەكانی فەرماندەیی هێزەكانی 70 یان بەرز نرخاند لە بەرامبەر ئەو بەرەوپێشچوونانەی بەخۆیانەوە بینیوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان