هەڵمەتی نەهێشتنی زیادەڕۆیی سەر بازاڕەكانی كەركوك

12:34 - 2024-05-23
عیراق
272 جار خوێندراوەتەوە
هەڵمەتەکە لە کەرکوک

هێمن ئەحمەد

لە كەركوك، هەڵمەتێكی نەهێشتنی زیادەڕۆیی سەر بازاڕەكان دەستپێكرا و ئەندامێكی لیژنەكانی قائیمقامیەتیش دەڵێت: هەموو زیادەڕۆییەكان دەگرێتەوە. 
بەسەرپەرشتیی قائیمقام و هێزە ئەمنییەكانی كەركوك، هەڵمەتی نەهێشتنی زیادەڕۆیی سەر پردە بەردینییەكەی كەركوك و بازاڕی گەراجی حەویجە دەستیپێكرد، هەڵمەتەكەش دوای ئەوە هات چەند رۆژێك لەمەوپێش بازاڕی قەیسەریی كەركوك ئاگری گرت و ئەو عەرەبانە و دەستگێڕانەی كە بەزیادەڕۆ لەناو بازاڕدا دانراون، ئاستەنگیان بۆ ئۆتۆمبێلەكانی ئاگركوژێنەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی دروستكردبوو.
لەبارەی هەڵمەتەكەوە، هاوڕێ زەنگەنە ئەندامی لیژنەكانی قائیمقامیەتی كەركوك، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: هەڵمەتەكە گشت ئەو عەرەبانە و دەستگێڕانە دەگرێتەوە كە زیادەڕۆییان كردووەتەسەر بازاڕ و شوێنە گشتییەكان، بەتایبەتی لەو شۆستە و شەقامانەی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتیان دروستبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان