وەزارەتی پلاندانانی عیراق بودجەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و راستەوخۆ دەیبەستێتەوە بە هەناردەکردنی نەوت لە رێی کۆمپانیای سۆمۆوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێی کۆمپانیای سۆمۆوە دەبێت و بەو جۆرە داهاتە نەوتییەکانی هەرێم رادەستی بەغدا دەکرێت.
هەروەها وتیشی: شایستە داراییەکان بۆ پەرەپێدان و بوژانەوەی پارێزگاکان بریتییە لە 41 ترلیۆن دینار. لەو بڕە 2 ترلیۆن و 7 ملیارد دینار بۆ بوژانەوە و وەبەرهێنانی پارێزگاکانی هەرێمى کوردستان تەرخانکراوە و خەرجکردنەکەشی پەیوەستە بە هەناردەکردنەوەى نەوت لە رێی کۆمپانیای سۆمۆوە.